تا ئێستا ئهو سودانهی ئاوی جۆت زانیوه؟
ئاشکرایە جۆ بڕێکی زۆر ڤیتامینات و دژە ئۆکسانی تێدایە کە سودێکی زۆر بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن، بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی بەسودە، ماڵپەری medicalnewstoday سودە تەندروستیەکانی خستوەتەڕو.
یەکەم: بەرگری لەش بەهێزدەکات، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشال یارمەتی نەهێشتنی قەبزی دەدات، دەمارەکانی دڵ بەهێزدەکات، رێگرە لە گەشەکردنی نەخۆشیە درێژخایەنەکان.
دوەم: دەبیتە هۆی دابەزینی رێژەی کۆلیسترۆڵ بەرێژەیەکی هەستپێکراو.
سێیەم: باڵانسی بەکتریای ریخۆڵە دەکات، بەسودە بۆ ئەو کەسانی رێخۆڵە کوێرەیان هەیە.
چوارەم: رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت، لە ماوەی 11-14 کاتژمێر ئەنجامەکەی دەردەکەوێت.
پێنجەم: رێگە نادات هەست بە برسێتی بکەیت و بۆ ماوەیەکی زۆرتر هەست بە تێری دەکەیت، یارمەتی دابەزینی کێشی زیادەی لەش دەدات.
|