هەواڵ

حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

ئاژانسی نها..

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كە ڕێکەوتی 29ی ته‌موزی 2019 دەرچووە، تێیدا ئاماژە بە چەند بڕیارێك لەوانە ڕێکخستنی ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەت كراوە.

لە یەکێک لە بڕیارەکاندا ئەوە خراوەتەڕوو بە پەسندكردنی یەكخستنی ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی دیكەی حكوومەت.

لە خالێكی‌ دیكه‌ی بڕیارەكاندا هاتووە، ماڵپەڕی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ماڵپەڕێکی یەکگرتووی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەت بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و پێشکەوتوو کار دەكات و بڕیارە لە ئایندەدا لەڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە خزمەتگوزاریی گشتی و بەدەستهێنانی بەڵگەنامە و زانیاریی پێویست پێشکەشی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و ببێتە هەنگاوێک بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی ئیشوکارەکانی حکوومەت.

لە بڕیارەكاندا وەزیرەكان راسپێردراون بۆ پشتیوانیكردن لە هەردوو فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری و میدیا و زانیاری بە مەبەستی سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە هەردوو فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاری و میدیا و زانیاری لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێدراون بۆ داڕشتنی رێنمایی پێویست و ناردنی بۆ گشت وەزارەتەكان بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ بكرێت، هەردوو فەرمانگەكەش پابەند كراون لەبارەی پێشوەچوون و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆژەكە، راپۆرتی دەورەیی بدەنەەوە بە ئەنجومەنی وەزیران.
2019-08-08
زیاتر...