لەسەر موچەی مانگی چوار و تەوتین ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبنەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
بریارە ئەمرۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆببێتەوە و یەکێکیش لە تەوەرەکانى کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسى موچەى مانگى چواری فەرمانبەران و بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران.
بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران، کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 10:00 بەڕێوەبچێت، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم و شاندى دانوستانکار راپۆرتى هاوبەشى وەزارەت و شاندەکە دەخەنەڕوو تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ موچەى مانگى چوارى فەرمانبەران و جێبەجێکردنى پابەندییەکانى حکومەتى کاربەڕێکەر لە بوارەکانى داهات و بەبانکیکردنى موچەى فەرمانبەران.
هەر بەپێی کارنامەکە، لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا پێشنیار دەکرێت بۆ ئاسانکاریی گەڕاندنەوەى پێشینەکانى بانکە پسپۆڕییەکانى هاوڵاتییان وەک پێشینەکانى (خانوبەرە، کشتوکاڵ، نیشتەجێبون، پیشەسازیی و گەشتوگوزار و هاوسەرگیری).
هاوکات لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر چەند پرسێکى دیکە ئەنجام دەدرێت.
ئ.ز
|