هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی كه‌وتنه ئاوه‌وه به ماتؤڕسكیل گیانی له‌ده‌ستدا
ئاژانسی نها..
وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌رین رایگه‌یاند، هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی تیژرهویهوه به ماتۆڕسكیل له لۆفه‌كانی ده‌ربه‌ندی رانییه كه‌وته ئاوه‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
شۆڕش ئیسماعیل وته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( خ . ع . ف ) لەدایک بووی ساڵی 1969 پیشەی فەرمەنبەر لە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگەسەر، دانیشتووی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە لۆفەکانی دەربەند ڕانیە پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ماتۆڕەسکیلەکەیەوە کەوتۆتە ناو ئاوەکە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت چۆتە ڕانیە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
|