هەواڵ

نرخی نه‌وت گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات

ئاژانسی نها...

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زى و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 43 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ته‌مموزی 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 42 دۆلار و 95 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 43 دۆلار و 24 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 40 دۆلار و 25 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 40 دۆلار و 55 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
2020-07-13
زیاتر...