کوردستان

كۆمسیۆنی عێراق به‌رپرسی هەڵبژاردنەکانی هه‌ولێری گۆڕی

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرێنتیدان  و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان بۆ ئەنجامدانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بریاریدا بەڕێوەبردنی ئۆفیسی‌ هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر بگۆرێت.

بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ کە تیایدا هاتووە "ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەڕێز (مەروان محمد صالح)ی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئۆفیسی‌ هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر، لە شوێنی بەڕێز (حەیدەر محمد ئەکرەم محمد تۆفیق).

لەبارەی هۆکاری گۆڕینەکەش ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەوەشی ئاشکرا کردووە "ئەم ڕاسپاردنە لەبەر پێویستی و بەرژەوەندی گشتی و گرێنتی دان  و دەستەبەرکردنی هاوسەنگی کارەکان لەنێوان کارگێڕی و بەرپرسانی هۆبەکان و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکە ئەنجام درا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024.

ئ.ز

2024-04-24
زیاتر...