ئابوری

وەزارەتی دارایی ھەرێم: تەواوی رێنماییە داراییەکانی عێراقمان جێبەجێکردووە و کۆتایی بە کێشەی مووچە دێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم رایدەگەیەنێت، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم ھەیە بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەی موچە.

ھونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن دەڵێت "ھەوڵەکانی وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێم کودستان لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەنگای باشی بڕیوە.

ناوبراو وتیشی "وەزارەتی دارایی ھەرێم تەواوی رێنماییە داراییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و لەنێوان ھەردوو وەزارەتیش لێکتیگەیشتنی باش ھەیە بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی کۆتایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

ئ.ز
 
2024-04-22
زیاتر...