کوردستان

حکومەتی عێراق داواکارییەکی نوێ لە حکومەتی هەرێم دەکات


وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەم زوانە دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەكەین.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، داوامان لە حكومەتی هەریم كردووە نەوت رادەستی سۆمۆ بكات، بۆ رەوانەكردنی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی، بەمنزیکانە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکرێتەوە. باسی لەوەشکرد، ، بە نووسراو داوایان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەن بۆ ئەوەی بە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، هەناردەی بەندەری جەیهانی بکەن.

بەوتەی وەزیری نەوتی عێراق، پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە داوایان کردووە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان رادەستی بەغدا بکەن.

 
2024-04-17
زیاتر...