کوردستان

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسودی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا


دادگای فیدڕاڵی دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە، كە دژی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و بوونی نوێنەرایەتییەكانی پەروەردەی عێراقی لە هەرێمی كوردستان تۆماركرابوون.

دادگای فیدڕاڵی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، سكاڵایەكی مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی پەرلەمانى عێراق رەتكردەوە، كە داوایكردبوو دادگاكە بڕیارێكی حكومەتی فیدڕاڵ بۆ ناردنی سێ مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2023دا بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.

هەروەها دادگاى فیدراڵى سكاڵایەكی تریشی رەتكردەوە، كە تایبەتبوو بە هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی سكاڵاكارەكە بەرژەوەندی لەو سكاڵایەدا نەبوو.
2024-04-30
زیاتر...