کوردستان

هه‌واڵه‌ گرنگه‌كه‌ گه‌یشت.. به‌هاى دینار زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ئەندامێکی وەفدی عێراق لە ئەمریکا رایگەیاند، لەچەند رۆژی داھاتوودا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و کۆنتڕۆڵی بەھای دۆلار لە بازاڕەکاندا دەکەن.

عائید ھیلالی ئەندامی وەفدی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن چەند دەستکەوتێکی گرنگی خۆی ھەیە و ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییە گەورەکاندا دەکرێت سودی بۆ گەلی عێراق ھەیە بە تایبەت لە بواری وزەدا.

 

دەشڵێت: حکومەتەکەی سودانی توانیویەتی ھەنگاوی گەورە لە بواری چاکسازی دارایی بنێت و دەیانەوێت کاری دامەزراوە داراییەکان رێکبخەنەوە.

عائید ھیلالی وتیشی: حکومەت ھەستاوە بە کارکردن لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی و کۆنتڕۆڵکردنی بەھای دۆلار لەژێر چاودێری ئەمریکادا کە ھەنگاوەکان بەو ئاڕاستەیەن کە بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی بەھای دۆلار بکرێت کە بەھۆیەوە لە رۆژانی داھاتوودا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.


ئاماژەی بەشکردووە، حکومەت کەرتی بانکی پەرەپێداوە و تائێستا ھیچ بڕیارێک بۆ ھەڵگرتنی سزای سەر بانکە ئەھلییەکان نەدراوە.

 
2024-04-17
زیاتر...