کوردستان

ئێستا گەیشت.. وادەی ناردنی لیستی موچەی مانگی چوار بۆ بەغدا ڕاگەیەندرا


سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "لەم رۆژانەدا لیستى مووچەى مانگى ٤ى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەنێردرێت بۆ بەغدا".

سەمیر هەورامى بە میدیای یەکێتی وتووە "وەزارەتى دارایى عێراق ئاگاداریکردووینەتەوە کە لیستى مووچەى مانگى 4 بنێرین و لە ئێستادا خەریکى ئامادەکردنى لیستەکانین".

وتیشى "حکومەتى عێراق لەپێشدا مووچەى خانەنشینى دەدات و پاشان لەدواى18ى مانگەوە دەستدەکات بەدابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و کە ئەوان دەستیان بە دابەشکردنى مووچە کرد ئەوکات لیستەکان دەنێرین".

لەبارەى پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەرانى هەرێمیش، گوتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەى بەوە کرد "پلەبەرزکردنەوە پرۆسەیەکى زۆر ئاسان نییە و کاتى دەوێت و دەبێت دۆسیەى هەموو فەرمانبەران وردبینى بکرێت".

وتیشى "بەهۆى ئەوەى زیاتر لە 10 ساڵە پلەبەرزکردنەوە بۆ فەرمانبەران نەکراوە رەنگە پرۆسەکە دوو تا سێ مانگى بوێت".
2024-04-17
زیاتر...