کوردستان

یەکێتی لەسەر دەنگۆیەک لەسەر هەڵبژاردن بەتوندی هاتەدەنگ

نها نیوز - هەواڵەکان
 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگۆی رازیبوونیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە و دەشڵێن کە پابەندی بڕیاری دوا كۆبونەوەی سەركردایەتییە دەکەن و بەهیچ جۆرێك لەگەڵ ئەو دواخستنە نیین، بەگوێرەی تیروپشکی کۆمسیۆنی عێراقیش لیستی ئەو حزبە (129) ی پێدراوە.
 
سەرچاوەیەك لە سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ گەلی کوردستانی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە کە باس لە ڕازیبوونی یەكێتی دەکەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دەڵێت "ئەوە دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستیەوە و یەكێتی پابەندە بە بڕیاری دوا  كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی و تەئکید لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دەکاتەوە".

بەگوێرەی سەرچاوەکەش بێت، یەكێتی ناچێتە هیچ كۆبونەوەیەكەوە و بەشداری هیچ هەوڵێك ناكات، كە ئامانج لێی دواخستنی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بێت.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "وەك هەمیشە دوپاتیدەكەینەوە كە بڕیاردان لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لە دەسەڵاتی هیچ حزبێكی سیاسیدا نیە، هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەكیش لەم بوارە بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتییە.

بە وتەی جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵایی هەڵبژاردنی عێراق، به‌پێی بڕ‌یاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 10ی ئایار ده‌ستپێده‌كات و له‌ 6-6-2024 رۆژێك پێش ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتاییدێت، بڕ‌یاری كۆتاییش له‌باره‌ی بانگه‌شه‌وه‌ لای كۆمسیارانه‌.

ئ.ز
 
2024-04-28
زیاتر...