کوردستان

گیراوێك له‌ سێداره‌ درا

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

سزای سێدارەی بەندكراوێك بە ناوی ئیرەج سەنەمبەری كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارە بەسەریدا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك جێبەجێكرا.

بەپێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی ئیرەج سەنەمبەری تەمەن 37 ساڵ و خەڵكی ئەراك، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراك جێبەجێكرا.

ئیرەج سەنەمبەری سێ ساڵ پێش دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەراك بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرابوو.

هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە لە میدیا حكوومییەكان بە تایبەت میدیاكانی نزیك لە دەزگای دادوەری ئێران بڵاونەكراوەتەوە.
2024-04-28
زیاتر...