هەواڵ

دامەزراوەیەكی ئەمریكی: زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێم لەڕۆڵی محەمەد شیاع سودانی رازین

نهانیوز- هەواڵەكان

دامەزراوەیەكی ئەمریكی رایگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عێراق متمانەی زۆرینەی هاووڵاتیانی عێراقی و هەرێمی كوردستانی بەدەستهێناوە.

بەپێی راپرسیەكی دامەزراوەی گالوپی ئەمریكی، محەمەد شیاعی سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەساڵی 2023دا پشتیوانی 69%ی عێراقییەكانی بەدەستهێناوەو لەكارەكانی رازی بوون و ئەوەش بەرزترین ئاستی پشتیوانی هاووڵاتیانە لەسەركردە عێراقییەكان كە رێكخراوەكە لەساڵی 2012ەوە  راپرسی لەسەر ئەنجامداون.
"هاووڵاتیانی تەمەن 30 سال هاوشێوەی كەسانی بەتەمەن بەئەرێنی لەتوانای محەمەد شیاع سودانی دەڕوانن، هەروەها زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش رەزامەندن لەرۆڵی سەرۆك وەزیرانی عێراق". دامەزراوەی گالوپ وا دەڵێت.
لەبەشێكی تری راپرسیەكەدا لەبارەی رۆڵی دامەرزاوەكانی پۆلیس و سوپاو دادگا، باسی لەوەكردوە كە بەراورد بەڕابردوو لەساڵی 2023دا متمانەی هاووڵاتیان بەدامەزراوەكانی دەوڵەت زیادیكردوە، دەڵێت " 82%ی هاووڵاتیان متمانەیان بەرۆَڵی هێزەكانی پۆلیسی ناوخۆیی و سوپا هەیەو پێیانوایە بۆ داهاتووی زۆر زیاتر دەبێت، هەروەها 57%ی هاووڵاتیان متمانەیان بەستیمی دادوەری هەیە كە ئەوەش بەرزترین ئاستی متمانەیە لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا".


2024-02-17
زیاتر...