هەواڵ

ئەو ژنەی لە ئێران دەرمانخواردکرا و سوتێندرا گیانی لەدەستدا

ئاژانسی نها...

چیا ناسر ئەو ژنەی لەچەند رۆژی رابردوودا لە وڵاتی ئێران دەرمانخواردکرا و دواتر ئاگر لە جەستەی بەردرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 ئەمڕۆ سێشەممە ئەو ئافرەتە لە نەخۆشخانەى ئورمییە کە چارەسەری بۆ دەکرا، گیانى لەدەستداوە.

گیانلەدەستدانى ئەو ژنە دواى ئەوە هات کە سەرەتاى ئەم مانگە، ژنەکە بە مەبەستى منداڵبوون لەگەڵ مێردەکەى و خەسوویدا روویان لە ئێران کرد، بەڵام بەر لە چوونیان بۆ نەخۆشخانە لەلایەن چەند کەسێکەوە پارەکەیان لێسەنرا و ژن و پیاوەکەیان دواى دەرمانخواردکردنیان ئاگریان تێبەردرا و چەقۆشیان لە دایکى ییاوەکە دا.
2019-12-10
زیاتر...