هەواڵ

بێگەرد تاڵەبانی: دەمانەوێت کشتوکاڵ بکەینە کۆڵەکەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری هەرێم

ئاژانسی نها..

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت لە پاڵ نەوت كشتوكاڵ بكەنە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان لە وتارێکدا لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە كشتوكاڵ  لە ھەولێر رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕو سیاسەتی دوژمنکارانە و سیاسەتی و ێرانەکارانەی رژێمی پێشو کەرتی کشتوکاڵ بەمەبەست بە تەواوی وێراکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانەوێت لە پاڵ نەوتدا كشتوكاڵ بكەینە كۆڵەكەی زێڕینی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەمان و زەمینەیەكی لەبار ھەیە بۆ كشتوكاڵ كە بە نەوتی ھەمیشەیی ناودەبرێت، ئەوەش وایكردوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كارنامەی خۆیدا ئاماژەیەكی گرنگ و رون بدات بە سەرچاوەی جێگرەوەی نەوت، كە كشتوكاڵ یەكێكە لەو سەرچاوە گرنگانە حكومەت دەیەوێت بۆ ژێرخانی ئابوری ھەرێمی كوردستان پشتی پێ ببەستێ.
2019-08-08
زیاتر...