هەواڵ

سكرتێری گشتی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە

ئاژانسی نها..

‎ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩  كۆسرەت ڕەسول عەلی لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق.

‎لە دیدارەکەدا هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە ئامادەبوون، گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی عێراق و ڕۆڵ و پێگەی یەكێتی لە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و قۆناغەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

‎هەروەها پرسی كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان تەوەرێكی دیکەی گفتوگۆكان بوو، هاوكاتی جەخت كردنەوە لە ئاساییكردنەوەی دۆخەكە، جێگری سكرتێری گشتی و سەرۆك كۆماری عێراق هاوڕابوون كە لە چوارچێوەی دەستوور و بەگفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكرێن.
2019-06-10
زیاتر...