تەندروستی

چۆن بزانی كێشه‌ له‌ گورچیله‌كانتدا هه‌یه‌؟


زۆرجار نیشانەکانی نەخۆشکەوتنی گورچییەکان ئاشکرانین و زۆربەی خەڵکی پێیان نازانن، ئێمە لەم بابەتەدا دیارترین سێ نیشانەی نەخۆشی گورچیلەکانتان بۆ رووندەکەینەوە.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی "prevention"ی پزیشکی ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکان کردووە، کە سێ  نیشانەی سەرەکین و دەریدەخەن گورچیلەکان نەخۆشن.

دیارترین نیشانەکان:
 
میزکردن بە شێوەیەکی زۆر
لەو کاتەی گورچیلە کاری پاڵاوتنی کەم دەبێتەوە، ئاوێکی زۆر لە میزەڵدان کۆدەبێتەوە، کەسەکە بە شێوەی نائاسایی، زوو زوو میز دەکات.

ئاوسان و زیادبوونی کێشی لەش بەهۆی کۆبوونەوەی شلەمەنی یاخود ئاو لە جەستەدا

لە ئەرکە سەرەکییەکانی گورچیلە، پاڵاوتنی ئاو و کردنە دەرەوەیەتی بە شێوەی میزکردن، بەڵام ئەگەر ئەم ئەرکە بە شێوەی تەندروست کار نەکات، ئاو لە جەستەدا دەمێنێتەوە و ئاوسان روودەدات.

ماندوێتی و خەواڵویی
بەشێکی تر لە ئەرکی گورچیلە ڕێکخستنی هیمۆگلۆبینی خوێنە، کارێکی تر لە ئەرکی گورچیلە ڕێکخستنی هیمۆگلۆبینی خوێنە، کاتێک لەو ئەرکە شکستدەهێنێت، کەسەکە ئەگەری هەیە تووشی ئەنیمیا ببێت، لە ئەنجامدا وزەی لەشی کەمدەبێتەوە و هەست بە خەواڵویی و ماندوێتی دەکات.
2019-10-24
زیاتر...