کوردستان

سالار مەحمود: ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت لە وادەی خۆی، قەوارەی هەرێم هەڵدەوەشێتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

سالار مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە کوردستان نەکرێت دوور نییە حکومەتی عێراقی هەڵبژاردن دوابخات، دەشڵێت "چەند لایەنێک لە عێراقدا دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن، بۆیە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا مەترسییەکان لەسەر قەوارەی هەرێم کەمدەکاتەوە".

سالار مەحمود، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە کوردستان دەڵێت "قەوارەی عێراقیش لەبەردەم مەترسیدایە، ئەمرۆ تەدەخولاتی دەرەکی زۆرترە لە تەدەخولاتی ناوەکی لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، وە ئەگەر هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە کوردستان نەکرێت، بێگومان دوور نییە جارێکی دیکە تۆپ بخرێتە ساحەی دادگای فیدراڵی و حکومەتی عێراقی بریارێکی مەترسیداری لەسەر داهاتووی پرۆسەی پەرلەمانی کوردستان بدەن.

سالار مەحمود ئاشکراشیکرد "ئێمە مادام پەرلەمان بە مەرجەع وەرنەگرین ئەمە پەیامێکی مەترسییە، چونکە هەڵبژاردنیش بکەین چەند لایەنێک لە عێراقدا دژی پلانی کوردستانن دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن. وە دەیانوێت لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانەوە سیستمەی فیدراڵی لە عێراقدا هەڵبوەشێننەوە، هەربۆیە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا مەترسییەکان لەسەر قەوارەی هەرێم کەمدەکاتەوە".

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ کاتێک درەنگ نییە بۆ گفتوگۆ، بەڵام بابەتی هەڵبژاردن دواخستن و دوانەخستنی لای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و حکومەتی عێراقیە، هەموو لایەنەکانی کوردستان داوا دەکەن هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت جگە پارتی.

ئ.ز

 
2024-04-17
زیاتر...