سبەینێ گۆڕانکاری پلەی گەرما روودەدات
نها نیوز - هەواڵەکان
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێم، رەوشی کەشوهەوا و پلەکانی ئەمرۆ و بەسبەینێی ناوچەکانی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەپێی بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە 17ی نیسانی 2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ ومام ناوەند دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلەی سیلیزییە.
هەروەها سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32
سلێمانی: 29
دهۆک : 30
زاخۆ : 31
هەڵەبجە : 30
کەرکوک : 35
سۆران : 29
حاجی ئۆمەران : 20
گەرمیان : 37
ئ.ز
|