جەبار یاوەر مەترسییەکی گەورەی تورکیا لەسەر عێراق ئاشکرادەکات
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، تورکیا بەنیازی هێرشێکی نوێیە بۆسەر عێراق کە لەبەرژەوەندی ئەواندا نییە.
جەبار یاوەر، شارەزای کاروباری سەربازی و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: "پاراستنی سنوور لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە ئەرکی حکومەتی عێراقە بەڵام نەیتوانییوە هێزەکانی بنێرێتە سەر سنوور".
وتیشی: ئەو شەڕەی کە تورکیا دەیەوێت لەگەڵ پەکەکە بیکات هیچ بەرژەوەندییەکی عێراقی تێدا نییە و بەشێک نییە لەو شەڕە.
تورکیا پلانی داناوە لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی بۆسەر پەکەکە لە عێراق ئەنجامبدات، کە بەرپرسانی تورکیا ناویان ناوە ئۆپەراسیۆنی کۆتاییهێنان بە پەکەکە.
|