کوردستان

نها نیوز ناوی ئەو کاندیدانە ئاشکرا دەکات کە کۆمسیۆنی عێراق دوری خستونەتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

لە دوو راگەیەندراودا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی سەرپێچی لە رێنماییەکانی کۆمسیۆن بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی پێنج کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئەمرۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە رێی نووسراوێکەوە بڵاویکردەوە کە بەپێی بریاری (2 و 3) لە کۆنووسی ئاسایی ژمارە(15) بڕیاردرا، بە دوور خستنەوەی هەریەک لە: (پەخشان عەبدولڕەحمان ئەحمەد) و گۆرینی بە (ئەمینە موحەمەد پورکەریم)، (ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز) و گۆرینی بە (رەنگین جەبار).

هەروەها دوورخستنەوەی (سارا نەجمەدین) لەسەر لیستی بەرەی گەل و گۆرینی بە (یاد فکرەت خەسرەو)، وە سرینەوەی ناوی (کاوار نیعمەت محەمەد) لەسەر لیستی "هەڵوێست" لە پارێزگەی دهۆک و زیادکردنی ناوی (نەرمین محەمەد ساڵح)  لیستی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان لە پاریزگای هەولێر.

کۆمسیۆنی عێراق سەبارەت بە ناوی پێنجەم کاندید هیچ ئاماژەیەکی پێنەکردووە لە نوسراوەکەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، لەو چوارچێوەیەدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكارییەكانی دەست پێكردووە.

ئ.ز
 
2024-04-17
زیاتر...