کوردستان

عێراق پێنج کاندید لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووردەخاتەوە

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆمسیۆنی عێراق پێنج کاندیدی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە و بە هۆکاری لەبەرچاوگرتنی رێژەی ژنان نەبوونی مەرج و پێوەرەکان و لەجێدانانی دیکە.

لە دوو راگەیەندراودا کە نها نیوز وێنەکانی دەست کەوتووە، کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردنی عێراق  رایگەیاندووە، پێنج کاندید لە سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک دوورخراونەتەوە.

لەبارەی هۆکاری دورخستنەوەی ئەو ژمارە کاندیدە ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو کاندیدانەی دوورخراونەتەوە هۆکارەکانیان جیاوازە و بەگشتی لەبەر لەبەرچاونەگرتنی مەرجەکانی کاندیدبوون و پارێزگاریکردن لە رێژەی ژنان لە لیستەکاندا بووە.

لە راگەیەندراوەکەی عێراقدا کە ناوی کاندید و لیستەکانی تێدایە ئەوەش خراوەتە روو، ، لەو گۆڕانکاریانەدا چوار کاندید کە ژنن و یەکێک لە کاندیدانەکانیش دوورخراوەتەوە بەبێ ئەوەی کۆمسیۆن هۆکارەکەی ئاشکرا بکات.

ئ.ز
 
2024-04-17
زیاتر...