کوردستان

قوباد تاڵەبانی: هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نییە و هەڵبژاردن دەکرێت

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی عێراق پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت.

لە دووەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، لەگەڵ جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوورە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ( 15ی نیسانی 2024) لە کەلار بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری هاوڵاتییان و خزمەتکردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان.

وتیشی: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا لە هەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وتی "کێشەی مووچە کۆتایی دێت و لەگەڵ دابەشكردنی موچەی موچەخۆرانی عێراق پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت".

 قوباد تاڵەبانی وتیشی "هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ پارتی نییە و هەڵبژاردن دەکرێت".

ن.هـ

2024-04-15
زیاتر...