یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان دیاریكرا
نها نیوز - هەواڵەکان
پەیمانگای فه‌له‌كناسی میسر پێشبینی ده‌كات 16ی مانگی 6ی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بێت.
پەیمانگای فه‌له‌كناسی جیۆفیزیای نیشتمانیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی میسر له به‌دواداچونێكی فه‌له‌كیدا بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ئاشکرایکردووە "به‌پێی حساباته فه‌له‌كییه‌كان، هیلالی مانگی زیلحجه كاتژمێر 2:39 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 6ی حوزه‌یران به‌كاتی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌دایك و ئه‌و رۆژه‌ش رۆژی بینینی مانگ ده‌بێت، به‌وپێیه‌ش رۆژی 7ی حوزه‌یران ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی زیلحجه.
لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیشەوە پەیمانگاکە رونیکردووەتەوە "بەپێی بەدواداچونەکان رۆژی شه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2024 كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌رزی حه‌ج، رۆژی عه‌ره‌فه ده‌بێت و به‌دوایدا بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه 16ی حوزه‌یران ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی پەیمانگای فەلەکناسی میسر، مانگی نوێی زیلحكه بۆماوه‌ی 11 خوله‌ك له ئاسمانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و 18 خوله‌كیش له ئاسمانی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر دوای خۆرئاوابوون ده‌مێنێته‌وه و به‌گشتیش ماوه‌ی مانه‌وه‌ی مانگ له پایته‌ختی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له‌نێوان 1 بۆ 18 خوله‌كدایه.
پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەشداوە کە دوا بریار بۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، لای عه‌ره‌بستانی سعودیەیە چونكه وه‌رزی حه‌ج و مه‌راسیمه‌كانی حه‌ج په‌یوه‌ندیی به‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
ئ.ز
|