ئابوری

حکومەتی هەرێم جیاوازیی لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات

نهانیوز- هەواڵەکان
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی شەممە ڕێککەوتی (30ـی ئاداری 2024) دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.


لەلیستەکەدا وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکانی تێدا دانەنراوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی 15 رۆژ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دواخرا بەپاساوی نەگەیشتنی پارەی بەغدا، بەڵام ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئەو جیاوازییەی لە دابەشکردنی موچەدا کرد.


بەپێی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی چاوەڕێی ناردنی پارەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکانە کە تا ئێستا نەیناردووە.


2024-03-28
زیاتر...