ئابوری

راوێژکاری سودانی لەبارەی مووچە و داهاتی نەوتەوە گورزێكی مەترسیدار لە هەرێم دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی فەرهاد عەلادینو ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەردەوامی ناردنی مووچە پەیوەستە بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، دەشڵێت "كۆمپانیا نەوتییەكان داوادەكەن پارەی ئەو نەوتەی دەفرۆشرێت ڕاستەوخۆ عێراق بیدات بە خۆیان، چونکە هەرێم سێ ملیار دۆلار قەرزارە".

فەرهاد عەلادینو، ڕاوێژكاری محمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت "پێویستە هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکی بکەنەوە لەو بانکانەی دیاریکراوە.

عەلادینو ئاشکراشیکرد "ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت بەو مەرجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە رادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی.

ڕاوێژکارەکەی سودانی ئامەژەی بەوەشدا "کۆمپانیاکان ئامادە نین دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت، داوای گەڕانەوەی ئەو قەرزە دەکەن لای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی سێ ملیار دۆلارە.

بەوتەی فەرهاد عەلادینو، کۆمپانیاکان داوایانکردووە ئەو نەوتەی دەفرۆشرێت راستەوخۆ پارەی نەوتەکە بە خۆیان بدرێت.

ئ.ز


2024-04-21
زیاتر...