ئابوری

دادگای فیدراڵ لەسەر گرفتی بودجە لەنێوان بەغدا و هەرێم کۆدەبێتەوە

نها نیو - هەواڵەکان

دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە ھەردوولا پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، رۆژی 28ـی ئەم مانگە دادگاکە لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن پارێزەرێک بەناوی ئازاد عەبدولحەمید دۆسکی لەسەر سەرۆکی حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی نەوتی عێراق ھەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە، ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ماددەی (1 و 11 و 12 و 13) لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، کە چۆنیەتی دابەشکردنی داھات و خەرجی لەنێوان ھەرێم و بەغدای رێکخستووە.

ئ.ز
2024-04-25
زیاتر...