یوسف کیلابی لەسەر (هەژماری من) گورزێکی مەترسیدار لە پارتی دەدات و هێرشدەکاتە سەریان
نها نیوز - هەواڵەکان
یوسف کیلابی ئهئەندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لەسەر هەژماری بانکی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارده‌كاته‌وه كه بانكه حكومییه فیدراڵییه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانیان، دەشڵێت "مووچەکانتان لە پرۆژەی هەژماری من پارێزراو نابێت".
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویتەر) دەنوسێت "برا فهرمانبهرهكانم له هه‌رێمی كوردستان، میوانداری به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه حكومیه‌كانمان كرد سه‌باره‌ت به ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان".
کیلابی ئاشکراشیکردووە "هه‌ر تهوتینكردنێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكه حکومییه‌كانی فیدراڵی ناڕه‌سمییه و نابێته هۆی وه‌رگرتنی مووچه‌كه‌ت، لێره‌دا مه‌به‌ستم هه‌ژماری منه".
یوسف کیلابی دەشنوسێت "بانكه حكومییه فیدراڵیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ته‌وتینكردنی مووچه‌كانتان، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمه.
لەبارەی پرۆسەی هەژماری منیشەوە، ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت "مووچەکانتان لە پرۆژەی هەژماری من پارێزراو نابێت".
رۆژی 7ی نیسانی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سەبارەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە بانکە ئەهلییەکان نووسراوێکی ئاڕاستەی نوێنەرایەتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە بەغدا کرد و رایگەیاند، ناو و زانیاری فه‌رمانبه‌ره‌كانمان، “خێرا” بۆ بنێرن، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌یان بخرێته سه‌ر بانكه حكومییه فیدراڵییه‌كان كه ئه‌وانیش بریتین له بانكی (تی بی ئای)، بانكی ره‌شید و بانكی رافیده‌ین. وە ئازادن لە هەڵبژاردنی یەکێک لەو سێ بانکە.
ئ.ز
|