کوردستان

وادەی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەنرا

نهانیوز - هەوالەکان

 

پێشبینیکارێکی فەلەکیی ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی چوارشەممە 10-4 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

جابر زیادی، پێشبینیکاری فەلەکیی ڕایگەیاند، جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ کێشەی یەك وادەیی جەژن لەسەرجەم وڵاتانی موسڵمان ڕێکدەخات.

بەوتەی زیادی، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن مانگ لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 9-4 ببینرێت، بەوەش ڕۆژی چوارشەممە 10ی نیسان یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت.

 
2024-03-28
زیاتر...