کوردستان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: مووچەخۆران پێویستە دەست بە مووچەی ئەم مانگەیانەوە بگرن

نها نیوز- هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دوادەكەوێت بۆیە پێویستە مووچەخۆران دەست بە مووچەی مانگی شوباتەوە بگرن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی، تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق و خودی ( تەیف سامی) وەزیری دارایی، نەهاتوونەتە ژێرباری ئەوەی بە ئاسانی و بەبێ‌ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران پارەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكەن، چونكە وەزیری دارایی عێراق ئامادە نییە خۆی بخاتە ژێر بەرپرسیارێتی كاركردن بەپێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، كە بەڕوونی بڕیاری ئەوەی داوە مووچەی مانگی سێ‌ لەڕێگەی بانكە فیدراڵییەكانی عێراقەوە دابەشبكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم باسی كردووە و وەك موژدەیەك بە فەرمانبەرانی ڕاگەیاندووە ئەوەیە كە بەزارەكی سەرۆكی حكومەتی عێراق هەوڵدەدەن گرفتی مووچەی مانگی سێ‌ چارەسەر بكەن، بەڵام وەزیری دارایی عێراق سورە لەسەر ئەوەی ناتوانێت پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگا بڕیاری خەرجكردنی پارە بدات.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ئامادەنەكراوە و ڕەوانەی بەغداش نەكراوە هیچ ئەگەرێك نییە بۆ ئەوەی لەدوای مووچەی مانگی شوبات مووچەی مانگی ئازار دابەشبكرێت، بەڵكوو بەپێچەوانەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دوادەكەوێت بۆیە پێویستە مووچەخۆران دەستبە مووچەی مانگی شوباتەوە بگرن.

س.ڕ

 
2024-03-28
زیاتر...