عێڕاق

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕووی وڵاتاندا دادەخرێت

نهانیوز- هەواڵەکان

فڕۆكەخانەی بەغدا بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتیەكاندا دادەخرێت و حكومەتی عێراق فڕۆكەخانەیەكی نوێ دروستدەكات و بۆ گەشتی دەرەوە.

فادی شەمەری راوێژكاری سیاسی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند، فڕۆكەخانەی ئێستای بەغدا لەداهاتوویەكی نزیكدا بۆ گەشتی ناوخۆی تەرخان دەكرێت و لەهەمان شوێن فڕۆكەخانەیەكی نوێ دروستدەكرێت. 

راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەشڵێت، حكومەتی عێراق ماوەی چەند ساڵێكە رێككەوتنی ئەنجامداوە بۆ بەدەستهێنانی دیزانێكی تەواو بۆ فڕۆكەخانەی نوێی بەغداو 10 كۆمپانیای جیهانیش بانگهێشت كراون.

ئەوەشی وتوە، ئیچستا لەكۆتایی كارەكانداین و هەموو فشارەكانیش بۆ ئەوەیە فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی نوێ لەهەمان شوێن دروستبكرێت و ئەوەی ئێستا دەگۆڕێت بۆ فڕۆكەخانەیەكی ناوخۆیی و بەشێكی بۆ كاروبارە خزمەتگوزارییەكانی فڕۆكەخانە نوێیەكە بەكاردەهێنرێت.
 

 
2024-03-28
زیاتر...