عێڕاق

ئەمریکا: دەمانەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی رایگەیاند، لەسەر پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرەو بەغدا و هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدان.

جۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشلێت،"هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان، هاوکات سەرچاوەیەکی دابینکردنی وزەشە بۆ ئەورەپا کە وێڵن بەدوای سەرچاوەی وزەی نارووسیدا".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی لەبارەی پپرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد،"ئەم پرسە بەشێک دەبێت لە گفتوگۆکان کاتێک سەرۆکوەزیرانی عێراق دێتە واشنتن و منیش بەشێک دەبم لەو گفتوگۆیانە".
 
ئاشکراشی کرد "ئاگادارم حکومەتی عێراق دەیەوێت کۆمپانیای دیکەی بیانی لە کەرتی وزە بانگهێشتی عێراق بکات بۆ نوێکردنەوەی کەرتی وزە، هەروەها زیادکردنی وزەی پاک بۆ عێراقییەکان، بەڵام ئەمە کارێکی قورس دەبێت تاوەکو کێشەی بۆریی نەوتی عێراق تورکیا (نەوتی هەرێمی کوردستان) چارەسەردەکرێت.

س.ر


2024-03-27
زیاتر...