ئابوری

حكومەتی عێراق لەبارەی نرخی گەنمی جوتیاران بڕیاریدا

نها نیوز- هەواڵەکان

ئەنجومەنی وزاری عێراق بۆ كاروباری ئابووری رایگەیاند: بۆ ئەمساڵ تۆنی گەنم بە 850 هەزار دینار لەجوتیاران دەكڕنەوە.

ئەنجومەنی وزاری عێراقی بۆ كاروباری ئابوری لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەنجومەنەكە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی و بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری كشتوكاڵ و چەند لایەنێكی دیكەی حكومەتی عێراق كۆبوەتەوەو بڕیاریدراوە نرخی هەر تۆنێك گەنم تەنها بۆ ئەمساڵ بە بڕی 850 هەزار دینار لە جوتیاران وەربگیرێت.

رونیشیكردوەتەوە، لەسەر بنەمای تێچونەكان و نرخی جیهانی گەنم و چەند پێوەرێكی دیكە نرخی گەنمیان بەو بڕە دیاریكردووە.

 
2024-03-19
زیاتر...