سوده‌كانی بامیه
بامیه یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه زۆربه‌ی خێزانه‌كان به‌خواردنێكی سه‌ره‌كی و گرنگ ئه‌ژماری دهكهنو ئامادهبونێكی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر خوانه‌كانیان. به‌ڵام له‌ونه‌یه زۆرینه‌مان بێ ئاگاین له‌سوده‌كانی.
ماڵپه‌ڕەکانی تایبەت بە هەواڵە تەندروستییەکان بڵاویانكردۆته‌وه بامیه رێژه‌یه‌كی زۆر ریشاڵی خۆراكی تێدایه‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاستێك بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێن دابنێت‌و یارمه‌تی كردنه ده‌ره‌وه‌ی ماده ژهرهاویهكانی جه‌سته دهداتو جوڵه‌و فرمانه رێخۆڵه ریكدهخات.
خواردنی بامیه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه زۆر به‌سوده چونكه شه‌كره‌ی خوێن رێكده‌خات‌و له‌به‌رزبونه‌وه ده‌یپارێزێت، جگه له‌وه‌ش بامیه پارێزگاری له‌ته‌ندروستی ده‌موچاو ده‌كات چونكه ڤیتامین (E،A) تێدایه.
هه‌رها له‌كاتی سكپڕیدا خواردنی به‌سوده‌و به‌رگری له‌گورچیله دهكاتو لهنهخۆشیو گرفته‌كان ده‌یپارێزیت شارەزایانی بواری خۆراک ئاشکرای دەکەن وا باشتره بامیه هه‌فته‌ی جارێك بخورێت.
|