ئابوری

لەبارەی خشتەی بودجەوە هەواڵی دڵخۆشکەر لە سودانییەوە گەیشت

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە سەرۆکایەتیى پەرلەمانى ئاگادارکردووەتەوە کە بەم نزیکانە هەموارى بودجەى گشتى و خشتەکانى تاوتوێ دەکرێن.

سۆران عومەر، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەسەر فراکسیۆنی کۆمەڵەی دادگەری لەوبارەی هەموارکردنەوەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ەوە دەڵێت "محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق سەرۆکایەتى پەرلەمانى ئاگادارکردووەتەوە کە بەم نزیکانە خشتەى بودجە دەنێرێت بۆ ئەوەى پەرلەمان تاوتوێى بکات".
 
سۆران عومەر ئاشکراشیکرد "پەرلەمانى عێراق 30 رۆژ وەرزى یەکەمى کارکردنى بۆ ئەمساڵ درێژکردەوە و پشووەکەى دواخست. ئەگەر پەرلەمان بکەوێتە پشووشەوە، بۆ هەموارى بودجە دەتوانێت کۆببێتەوە.

هەموارى بودجەى گشتیى عێراق لەلایەن تیمى راوێژکارانى سەرۆک وەزیرانەوە کارى لەسەر کراوە، تیایدا خشتەى داهات و خەرجى بۆ ساڵى 2024 گۆڕانکارى تێدا دەکرێت، تاوەکو لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە.

خەرجى بودجەى ساڵى 2024 دەگاتە 224 تریلیۆن دینار، پێشبینی دەکرێت کورتهێنانەکەى 84 تریلیۆن دینار دەبێت، کە 20 تریلیۆن دینارى لە ساڵى 2023 زیاترە.

هاوکات پشکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەمساڵ 102 تریلیۆن دینارە، کە هەردوو بودجەى بەکاربردن و وەبەرهێنان دەگرێتەوە.

ئ.ز

 
2024-05-10
زیاتر...