ئابوری

بریاری یەکلاکەرەوە لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم درا

نها نیوز - هەواڵەکان

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای یەکێتی، لەدواى گەڕانەوەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە واشنتن، پرسى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان گۆڕانکاریى بەسەر هاتووە و ئەمجارە بەغدا وەکو رابردوو پێداگر نییە لەسەر مەرجەکانى و تورکیاش 180 پلە داواکانى گۆڕیوە.

زانیارییەکانی میدیای یەکێتی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، وەزارەتى نەوتى عێراق، کە پێشتر داواى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى کۆمپانیا نەوتییەکانى لەجۆرى هاوبەشیی، لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەکرد، ئێستا داوادەکات، کۆمپانیاکان گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بکەن و لەشێوەى خزمەت بێت.

زانیارییەکان باس لەوەشدەکەن "⁠هەرێمی کوردستان رازییە نەوتەکەی لەڕێگاى کۆمپانیاى سۆمۆوە بەبازاڕ بکرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک رازی نییە گرێبەستەکانی هەڵبوەشێنرێتەوە و گرێبەستی نوێ بکرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو میدیایە، سەرلەنوێ دۆسییەی نەوت دەخرێتەسەر مێزی گفتوگۆى هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا و گۆڕانکاریى لە داواکارییەکانى عێراق روویداوە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان.

ئ.ز
 
2024-04-27
زیاتر...