ئابوری

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، لە درێژەی ڕێکارەکانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لە پاڵپشتیکردن و ئاسانکردنی ڕێکارەکان و خەرجکردنی شایستەی خانەنشینان، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند، كە ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێن.

وه‌زاره‌تى دارایی وتوویه‌تى، لە چوارچێوەی پاکێجی مووچەی مانگی ئایاردا پێنج هەزار و 740 فەرمانبەر دەگرێتەوە.

لاى خۆیشیه‌وه‌ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی سەر بە وەزارەتی دارایی، داوا لەوکەسانە دەکات کە نامەی پاداشتەكەیان پێدەگات، سەردانی بانک و دەروازەكانی پارەدان بكەن بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی پلانەكانی دەستەكەدایە بۆ خەرجكردنی پاداشتی كۆتایی خزمەت دوای 48 كاتژمێر لە خەرجكردنی مووچەی خانەنشینان.

2024-05-06
زیاتر...