وەرزش

مەغریب میوانداری جامی نەتەوەكانی ئەفریقای ساڵی 2025 دەكات

نها نیوز- هەواڵەكان
وڵات مەغریب میونداری جامی نەتەوەكانی ئەفریقای ساڵی 2025 دەكات و یەكێتی توپی پێی ئەفریقا وادەی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقای 2025 دیاری دەكات.
یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقا تیروپشكی جامی نەتەوەكانی ئەفریقای یەكلایی كردەوەو وادەی پێشنیاركراوی سازدانی خولی داهاتووی جامی نەتەوەكانی ئەفریقاشی دیاریكرد كە بڕیارە لە مانگەكانی تەموزو ئابی 2025دا بەڕێوەبچێت و لەلایەن وڵاتی مەغریبەوە میوانداری دەكرێت.
وادەی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا، بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی كۆمەڵەكان (فیفا) رێككەوتنی لەسەر كراوە، وادەی پێشنیاركراوی ئێستا لە 20ی تەمموزەوە تا 16 یان 17ی ئابی 2025ە.
جێگای ئاماژەیە وڵاتی مەغریب میوانداری یاری كۆتایی مۆندیالی 2030 بە هاوبەشی لەگەڵ ئیسپانیا و پورتوگال دەكات.
مەغریب پێشتر مافی میوانداریكردنی خولی 2015ی بەدەستهێنابوو، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای ئیبۆلا داوای دواخستنی كرد، ئەمەش وایكرد یەكێتی ئەفریقا لێی بكشێتەوە. 
كۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا لە دوایین قۆناغدا دەستكاری سیستمی جامی نەتەوەكانی ئەفریقای كرد بۆ ئەوەی لە هاویندا لەبری وەرزی زستان بەڕێوەبچێت. 

2024-02-20
زیاتر...