وەرزش

نیمار بڕیارێك له‌باره‌ی داهاتووی خۆی ده‌دات


نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیل و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بڕیارێکی گرنگ لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە دەدات.

تۆڕی هەواڵی ئی ئێس پی ئێن رایگەیاندووە، نەیمار داسیلڤا دەیەوێت لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بەردەوامبێت و کار بۆ بردنەوەی نازناو لەگەڵ یانەکە بکات.

هەر ئەوە سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە گفتوگۆ لەنێوان لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان و نەیمار هەیە، بۆ ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکرێتەوە، لەکاتێکدا هاوینی 2022 گرێبەستی نەیمار لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە کۆتاییدێت.

بەپێی زانیارییەکان مانەوەی نەیمار لە یانەکەدا بەڕێژەیەکی زۆرەوە بەندە بە ئەنجامەکانی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگدا، کە ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوودا گوتبووی دەیەوێت ئەو نازناوە بباتەوە.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر لەبارەی گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسێلۆنا بڵاوکرایەوە، بەتایبەت کە نزیکەکانی ئەو یاریزانە دەڵێن، نەیمار لە بەجێهێشتنی یانەکە پەشیمانە.

نەیمار ئێستا لەگەڵ پاریس سانجێرمان ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات، دوای ئەوەی ماوەیەک بوو بەهۆی پێکانەوە لە یاریگەکان دوورکەوتبووە.
2020-01-17
زیاتر...