سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به په‌یامێكى مام جه‌لال وه‌ڵامى پارتى ده‌داته‌وه
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ئەندامێكى سەركردایەتیی یەكێتیی به ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت:"خۆ ئێمە زۆرمان داوانەکردووە، داواکەمان ئاسان و بەردەستە"، ده‌شڵێت:"هەر بە قەدەر پەرۆشیتان، گوایە، بۆ کەمینە و پێکهاتەکان چاوێکتان لە زۆرینەی میللەتەکە بێت، وەک مام جەلال بە زمانی میللی دەیوت (چاوێکتان لە فەقیری خۆشتان بێت)".
ستران عه‌بدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕێگه‌ى نوسینێكه‌وه په‌یامێكى ئاراسته‌ى پارتى كردووه و نووسیویه‌تى:"کارێکی باشە کە غەدر لە پێکهاتەکانی کوردستان قبوڵنەکرێت، بەڵام ئەمە دوای دابیکردنی مافی زۆرینە دەبێت، زۆرینەی کورد و تێکرای پێکهاتەی کوردستانیی".
ده‌شڵێت:"راستیه‌کەی کە کۆی میللەت شادان و خەندان بوو، مافی زەوتکراوی وەرگرتەوە و هەنگوینی ئازادی و دیموکراسی، (بێ ژەهری نابێ و لاکین و شەرتی چەقۆ)، تامکرد و چێژی لێ بینی، ئەوکاتە مافی پێکهاتەکان دەبێتە تەحسیل حاسڵ و لێی ئاسانتر نییە، میللەتی کورد چاوی تێرە و پێکهاتەکانیش لە دێر زەمانەوە ئەم راستییە دەزانن و خۆیان ساحێب ماڵن. دەیسا یانی چی بەناوی پەرۆشی بۆ بەشی کەمینەوە مافی زۆرینە دوا بخرێ و هەڵپەسێردرێ؟".
باس له‌وه‌شده‌كات، "لە کام کتێب و سیپارە و پەیامدا ئەم بیدعەیە پەیڕەوکراوە کە ماف بەرامبەر ماف رابگیرێ کە ئەسڵ لە ماف و رەوایی مافەکان ئەوەیە تەواوکاری یەکتری بن نەک بەگژیەکدا بچن و ببنە مەرجی ماتەڵ کردنی یەکتری؟!".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى داوایكردووه:"برایان! دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئازاد بەرهەڵدا بکەن، خۆی رێی خۆی دەگرێ و ڕاستەرێی گشتگیریی مافەکان دەکاتەوە".
|