جیهان

هه‌واڵێكى گرنگ.. هه‌ساره‌یه‌كى نوێى گه‌وره‌تر له‌زه‌وى دۆزرایه‌وه‌

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێدا، دۆزینه‌وه‌ى هه‌ساره‌یه‌كى نوێ ئاشكراكراو باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ له‌ ناو چه‌ند هه‌ساره‌یه‌كى دیكه‌ى نوێى به‌ردیندا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

گۆڤاری Nature توێژینەوەیه‌کى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، هەسارەیەکی نوێ بەناوی 55 Cancri دۆزراوەتەوە، لەنێو چەند هەسارەیەکی بەردیندا کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرە و بەرگەهەوایەکی چڕی هەیە، ئەم بەرگە هەوایە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن داپۆشراوە.

باس له‌وه‌شكراوه‌، بەرگەهەوای ئەو هەسارەیە پێکدێت لە تێکەڵەیەک لە نایترۆجین و ئۆکسجین و ئارگۆن و گازی دیکە.

ئیان کرۆسفیڵد، فەلەکناس لە زانکۆی کانزاس کە لێکۆڵینەوە لە هەسارە دەرەکییەکان دەکات دەڵێت: "بەهێزترین بەڵگەش ئەوەیە ئەم هەسارەیە بەرگەهەوایەی هەیە، هەسارەكه‌ش، قەبارەکەی لە زەوی گەورەترە، بەڵام لە نیپتۆن بچووکترە".

وتیشی: "پلەی گەرمی کوڵان لەسەر ئەم هەسارەیە دەگاتە دووهەزار و 300 پلەی سەدی، واتە هەسارەکە بۆ ژیان گونجاو نییە، بەگشتیش ئەو جۆرە هەسارانە کە بە هەسارە نایابەکان ناسراون، دەست نادەن بۆ ژیان".

لای خۆیانەوە زاناکان دەڵێن دۆزینەوەی ئەو هەسارەیە نیشانەیەکی ئومێدبەخشە کە لەوانەیە هەسارەی دیکەی بەردین هەبن کە بەرگەهەوای ئەستووریان هەبێت.

ئەم هەسارە دەرەکییە بە دووری 41 ساڵ خێرایی ڕووناکی لە گۆی زەوییەوە دوورە، هەشت هێندەی زەوی گەورەترە و ڕووبەری بە زەریاکانی ماگما داپۆشراوە. لەبەر ئەوەی بەرگە هەوایەکە زۆر چڕە بەو هۆیەوە پێشبینی دەکرێت بۆ ژیان دەست نەدات.

2024-05-09
زیاتر...