وەرزش

جیۆرجینا وازهێنانی رۆناڵدۆ لە یاریکردن ئاشکرادەکات


جیۆرجینا رۆدریگێز، خانمە مۆدێلی بەنێوبانگ و هاوژینی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕی سعودی، رایگەیاند کە هاوسەرەکەی بەرەو کۆتایی کاروانی یاریکردنی دەچێت. 


 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' ڤیدیۆیەک بڵاودەبێتەوە کە تێیدا لە کاتی بۆنەکەدا، جیۆرجینا لەگەڵ یەکێکدا قسە دەکات و ودەڵێت "کریستیانۆ یەک ساڵی دیکە (لە یاریکردن بەردەوامدەبێت)، دواتر کۆتایی دێت. لەوانەیە دوو ساڵی دیکە بێت، نازانم."

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگی رابردوو، رۆناڵدۆ پێی نایە نێو تەمەنی 39 ساڵییەوە، ئەمەش ترسی لای هاندەرانی ئەو یاریزانە درووستکردووە.

ش.ح
2024-03-04
زیاتر...