ئه‌مبوڵانسى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌سلێمانى توشى توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوو چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
ئه‌مبوڵانسى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت له شارى سلێمانى، توشى ڕووداوى هاتوچۆ بوو، به‌و هۆیه‌وه سه‌ربارى برینداربونى چه‌ند كه‌سێك، هاوكات چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشین ئاشكرایده‌كات، لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک لەشاری سلێمانی بۆ شاری بەغدا، ئەمبوڵانسێكیان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بوەو به‌و هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی بەخشیین ڕایگه‌یاندوه، "به‌هۆى ڕووداوەکەوه، سێ کەس بوونە قوربانی و لە ئێستاشدا لە ژێر لێکۆڵینەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکاندایە".
به‌پێى زانیاریه‌كان، ڕوداوه‌كه لەسەر ڕێگەی بەغدا بووەو نەخۆشەکە لەسلێمانییەوە گواستراوەتە بۆ بەغداو لەچاودێری چڕی نەخۆشخانەی فارووف بووەو چاکبوه‌تەوە، هه‌ر به‌هۆى ڕوداوه‌كه دوو کارمەندی ئه‌مبوڵانسەکەش بریندارن.
|