کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر هەڵدەوەشێنێتەوە و دەستدەگرێت بەسەر بڕی (30) کیلۆگرام ماددەی کریستاڵدا.

راگه‌یه‌نراوێكى ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌، "پاش کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ووردی هێزەکانمان، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانرا لە مانگی 4ی ٢٠٢٤ئه‌مساڵدا لە چەند هەڵمەتێکدا باندێکی نێودەوڵەتی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لە شاری سلێمانی کە پێکهاتبوون لە چوار تۆمەتبار.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، دەستیش گیراوه‌ بەسەر بڕی 30 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)و لەڕاگەیەندراوێکدا لەشاری بەغدا سەرجەم زانیارییەکانی ئەمکارە هاوبەشه‌ خرایەڕوو.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی 28 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکانی عێراق ڕاگیراون و لەبەر تایبەتمەندی کەیسەکەیان ڕادەستی دادگای تایبەتەکانی حکومەتی عیراق کران.

 

2024-05-08
زیاتر...