وەرزش

ئەستێرەیەکی فۆرمۆلا وەن پێشبڕکێ لەگەڵ خێراترین درۆن دەکات


بەپێی ماڵپەڕی "Autoweek" تیمی داهێنەری هۆڵەندی لە "Dutch Drone Gods" دڕۆنێکی خێرایان دروستکردووە، توانای ئەوەی هەیە پێشبڕکێ لەگەڵ خێراترین ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن بکات.

ساڵێکی خایاند بۆ پەرەپێدانی ئەم درۆنە کە خێرایییەکی باوەڕپێنەکراوی هەیە، لە توانایەتی لە ماوەی چوار چرکەدا، 186 میل لە کاتژمێرێکدا ببرێت، خێراییەکەی 217 میلە لە کاتژمێرێکدایە (350 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا).

بۆ نیشاندانی خێرای درۆنەکە بڕیاردرا جۆرێکی تایبەتی پێشبڕکێی ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ماکس ڤێرستاپن ئەستێرەی فۆرمۆلا وەن، کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پاڵەوانی جیهان بووە، ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری Red Bull بە یەکێک لە خێراترین ئۆتۆمبێلەکان ناسراوە.

ئەنجامی پێشبڕکێکە پشتڕاستی کردەوە درۆنەکە خێرایەکەی زیاترە، توانیوێتی لە پێشبڕکێکە بیباتەوە.


درۆنەکە لەلایەن ڕالف هۆگنبێرکەوە سەرپەرشتی کراوە و دەڵێت " ئەم درۆنە تایبەتە، چونکە تاکە کامێرایە کە بەم خێراییە دەڕوات، لە هەمان کاتدا وێنە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەگرێت".

ش.ح
2024-03-04
زیاتر...