ئابوری

سودانى تى بى ئاى راسپارد بۆ رێكه‌وتن

نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان

محه‌مه‌د شیاع سودانی بانکی 'تی بی ئای' راسپارد لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بگەنە رێککەوتن بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، چەند پێشھاتێکی نوێش لە ئارادایە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

سەرچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ رێگه‌ى میدیای یه‌كێتیه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بانکی 'تی بی ئای' راسپاردووە، لەگەڵ حکومەتی ھەرێم بگەنە رێککەوتن بۆ بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و دەستپێکردنی پرۆسەکە.

وتیشى:"تائێستا ھیچ فەرمانێک نەگەیشتووەتە دەست بەڕێوەبەری گشتی مووچەی عێراق، بۆ ناردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی ھەرێم".

به‌وته‌ى سەرچاوەکە، تائێستا عێراق و ھەرێم لەسەر پرسی رادەستکردنی داھاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و عێراق داوادەکات، ھەرێم مانگانە 100٪ داھاتی نانەوتی رادەستبکات دواتر نیوەی ئەو داھاتەی بۆ بگەڕێنێتەوە، بەڵام ھەرێم ناردنی تەواوی داھاتی نانەوتی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئامادەیە تەنھا 50%ی داھاتی نانەوتی رادەستبکات.

2024-05-08
زیاتر...