ئابوری

بابەتی هەستیار لەسەر (TBI) بۆ نێو (هەژماری من) ئاشکرا دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەرپسێکی باڵای ناو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، "بەهۆی هەندێک کەس کە دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە شکست پێبهێنن نامانەوێت وردەکارییەکانی ئاشکرابکەین.

بەرپرسە باڵاکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە "دادگای فیدراڵی دەستی حکومەتی عێراقی بەستبوو کە جگە لە بانکی حکومی عێراق نەتوانێت مووچە بدات، بۆیە (TBI) هاتووەتە ناو پرۆژەی هەژماری من تا چیتر بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە نەمێنێت.

وتیشی "بەهۆی هەندێک کەس کە دەیانەوێت ڕێککەوتنەکە شکست پێبهێنن نامانەوێت وردەکارییەکانی ئاشکرابکەین".

لای خۆشیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە بانکی (TBI) کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت ئامادەنەبوو ڕاستەوخۆ بەشداریکردنی بانکەکەیان لە سیستەمی (هەژماری من) پشتڕاستبکاتەوە، بەڵام ڕایگەیاند "ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم هەرچەندێک بێت، ئێمە دەتوانین تۆماریان بکەین و هەژماری بانکییان بۆ بکەینەوە. تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتی هەرێمە و چاوەڕوانی لیستی ناوی فەرمانبەرانین. سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکات و ئێمەش چاوەڕێی لیستی فەرمانبەرانین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئایاری 2024، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕیکەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بانکی تی بی ئای بەشداری لە پرۆژەی هەژماری من بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.

هەژماری من کە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەیەوێت لە ڕێگەیەوە مووچەی مووچەخۆرانی کەرتی گشتی دابەشبکات، سەرەتا شەش بانک چوونە نێویەوە کە بریتیبوون لە بانکەکانی ئارتی بانک، بیبیلۆس، بانکی ئیسلامی عێراقی، بانکی ئەهلی عێراقی و بانکی بەغدا.

ئ.ز
 
2024-05-09
زیاتر...