لەسلێمانی دوو کەس لەسەر دزیکردن لە سندوقی خێری مزگەوت دەستگیرکران
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو کەسیان دەستگیرکرد لە سندووقی خێریی مزگەوت پارەیان دزیوە.
تۆمەتبارەکان لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەزای شارەزوورەوە دەستگیرکراون و بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ئەمڕۆ چوارشەممەی پۆلیس، تۆمەتبارەکان پێشەینەی تاوانی دزییان هەبووە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتی:"تۆمەتبارەکان پێشتر لە سلێمانی ماتۆڕسکیل و سندووقی خێریی مزگەوتیان دزیوە. چوونەتە شارەزووریش بۆ دزیکردن".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "هیچ مزگەوتێک سکاڵای نەکردووە تاوەکو بزانن بڕی چەند پارە دزراوە؛ ئەوەی هەبووە تۆمەتبارەکان خۆیان لەکاتی لێکۆڵینەوەدا وتوویانە پارەی سندووقی مزگەوتیان دزیوە".
بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) هەردوو تۆمەتبارەکەن و له بهردهم دادوهردا دانیان به تاوانهكهیاندا ناوه.
تۆمەتبارەکان بەگوێرەی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لە بەندینخانەدان.
|