کوردستان

بابەتەکە پێچەوانە بوەوە هەرێم مەرجی هەیە بۆ ناردنی پارە بۆ بەغدا

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "لەسەر ناردنى داهاتى نانەوتى هیچ کێشەیەکمان نییە، ئەگەر بەغداد بودجەى تەشغیلى و وەبەرهێنان بدەنەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئێمەش داهاتى نانەوتى تەسلیمى بەغداد دەکەین".

پێشەوا هەورامانى، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "دادگاى فیدراڵى  حکومەتى پابەند کردووە بەوەى کە هەرێمى کوردستان دەبێت دەست بە بابەتى تەوتین بکات ئینجا مووچە رەوانە دەکات، TBI هاتووەتە پێشەوە لەگەڵ ئەم بڕیارەدا هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ وەزارەتى دارایى عێراق کە مووچەى فەرمانبەران رەوانە نەکات".

وتیشى، "لەسەر ناردنى داهاتى نانەوتى هیچ کێشەیەکمان نییە، ئەگەر بەغداد بودجەى تەشغیلى و وەبەرهێنان بدەنەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئێمەش داهاتى نانەوتى تەسلیمى بەغداد دەکەین".

پێشەوا هەورامانى راشیگەیاند، کێشەی مووچە ئەم مەسەلەیەى تەوتینە بوو، لەدواى بەشداریکردنى TBI لەناو "هەژمارى من" دەبێت مووچە رەوانە بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بانکى بازرگانى عێراق TBI لەراگەیەندراوەکەى ئەمڕۆیدا تەنیا ئاماژەى بە بەبانکى کردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کردووە، بێ ئەوەى ناوى "هەژمارى من" ببات.
2024-05-08
زیاتر...